بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سێگۆشەی وەستاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
سێگۆشەیەکی وەستاو

سێگۆشەی وەستاو[١] سێگۆشەیەکە، گۆشەیەکی وەستاوە (۹۰ پلە). سێگۆشەی وەستاو بناغەی لقی سێگۆشەزانییە.

ژێ

ژێ درێژترین لای سێگۆشەی وەستاو و بە لای بەرامبەر بە گۆشەی وەستاو دەوترێت.

پەیوەندی نێوان لایەکانی سێگۆشەی وەستاو

لە سێگۆشەیەکی وەستاودا، ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای درێژایی دوو لا، یەکسانە بە دووجای ژێ. بە زمانی بیرکاری: c²=a²+b² کاتێcژێی سێگۆشەکەیە و aوb دوولاکەی تری سێگۆشەکەن.

سێگۆشەزانی

سێگۆشەزانی (Trigonometry؛ لە یۆنانی وەرگیراوە: trigōnon "سێگۆشە" + metron "پێوان") لقێکی بیرکارییە کە سێگۆشەکان تاوتوێدەکات، بەتایبەت سێگۆشەی وەستاو.

سەرچاوەکان

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم