بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەمانچە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
  ئەم وتارە سەبارەت بە جۆزە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کەمان.
که‌مانچه‌، کە لەباشووری کوردستان پێی دەوترێت جۆزە.

که‌مانچه‌ یان جۆزە ئامێرێکی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌. ئه‌م سازه‌ بێجگه‌ سک، ده‌سک و سه‌ر، له‌ بنه‌وه‌ پێیه‌کی هه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ر زه‌وی یان چۆکی ژه‌نیار داده‌نرێت. ئه‌م سازه‌ چوار تاڵ ژێی هه‌یه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا تایبه‌تی ناوچه‌کانی لۆڕستان بووه‌ و له‌وێوه‌ هاتۆته‌ ناو مووسیقای ئێران و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌.

ناوەکان

[دەستکاری]

ناوەکانی تری کەمانچە:

  • جۆزە
  • کەماچە
  • تاڵ
  • مووزەن
  • میکەش

مێژوو

[دەستکاری]

یه‌که‌مین شوێنه‌واری سازی که‌مانچه‌ له‌ مێژوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کتێبی ( موسیقی الکبیر به‌رهه‌می ئه‌بوو نه‌سری فارابی /سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچی)، که‌ به‌ ڕوباب ناوی لێبراوه‌. که‌مانچه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قاجاردا ده‌بێته‌ به‌شێک له‌ ده‌زگای مووسیقای ئێرانی . کۆنترین ده‌نگی هه‌ڵگیراوی که‌مانچه‌ بۆ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

شێوه‌ی ژه‌ندن

[دەستکاری]

ژه‌نیار به‌ دانیشتنه‌وه‌ پێی که‌مانچه‌که‌ له‌ سه‌ر زه‌وی (یا کورسی) یان چۆکی خۆی داده‌نێت. ئامێر له‌ کاتی ژه‌ندندا نه‌ختێک ده‌سووڕێت و به‌م کاره‌ ئارشه‌ ئاسانتر ژێکان ده‌لاوێنێت. ژه‌نیار، سازه‌که‌ به‌قیتی به‌ ده‌ستی چه‌په‌وه‌ ده‌گرێ و قامکه‌کانی له‌ سه‌ر ده‌سکه‌که‌ ڕاده‌خشێنێت و ئارشه‌ش به‌ ده‌ستی ڕاسته‌وه‌ه ده‌گرێ و به‌ سه‌ر ژێکانیدا ده‌هێنێت.

ژەنیاران

[دەستکاری]

ژەنیارانی بەناوبانگی کەمانچە بریتین لە:

وێنه‌خانه‌

[دەستکاری]

سه‌رچاوه‌

[دەستکاری]

[١]