کەمانچە
![](http://178.128.105.246/cars-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/bc/Disambig_RTL.svg/25px-Disambig_RTL.svg.png)
![](http://178.128.105.246/cars-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/43/Kamancheh.jpg/200px-Kamancheh.jpg)
که‌مانچه یان جۆزە ئامێرێکی ڕۆژهه‌ڵاتییه. ئه‌م سازه بێجگه سک، ده‌سک و سه‌ر، له بنه‌وه پێیه‌کی هه‌یه که له سه‌ر زه‌وی یان چۆکی ژه‌نیار داده‌نرێت. ئه‌م سازه چوار تاڵ ژێی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا تایبه‌تی ناوچه‌کانی لۆڕستان بووه و له‌وێوه هاتۆته ناو مووسیقای ئێران و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه.
ناوەکان[دەستکاری]
ناوەکانی تری کەمانچە:
- جۆزە
- کەماچە
- تاڵ
- مووزەن
- میکەش
مێژوو[دەستکاری]
یه‌که‌مین شوێنه‌واری سازی که‌مانچه له مێژوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کتێبی ( موسیقی الکبیر به‌رهه‌می ئه‌بوو نه‌سری فارابی /سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچی)، که به ڕوباب ناوی لێبراوه. که‌مانچه له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قاجاردا ده‌بێته به‌شێک له ده‌زگای مووسیقای ئێرانی . کۆنترین ده‌نگی هه‌ڵگیراوی که‌مانچه بۆ سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شێوه‌ی ژه‌ندن[دەستکاری]
ژه‌نیار به دانیشتنه‌وه پێی که‌مانچه‌که له سه‌ر زه‌وی (یا کورسی) یان چۆکی خۆی داده‌نێت. ئامێر له کاتی ژه‌ندندا نه‌ختێک ده‌سووڕێت و به‌م کاره ئارشه ئاسانتر ژێکان ده‌لاوێنێت. ژه‌نیار، سازه‌که به‌قیتی به ده‌ستی چه‌په‌وه ده‌گرێ و قامکه‌کانی له سه‌ر ده‌سکه‌که ڕاده‌خشێنێت و ئارشه‌ش به ده‌ستی ڕاسته‌وه‌ه ده‌گرێ و به سه‌ر ژێکانیدا ده‌هێنێت.
ژەنیاران[دەستکاری]
ژەنیارانی بەناوبانگی کەمانچە بریتین لە:
- ئەردەشێر کامکار
- سەعید فەرەجپووری
- کەیھان کەڵھوڕ
- فەرەج عەلیپوور
- شەھریار جەمشیدی
- فەخرەدین مامەد
- نەعمەت بەھاروەند
- عەلی ئەکبەر شیکارچی
- موجتەبا میرزادە
وێنه‌خانه[دەستکاری]
-
لادیمی که‌مانچه
سه‌رچاوه[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەمانچە تێدایە. |