جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی
جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی | |
---|---|
بە ئیتالی: Giampiero Boniperti | |
لەدایکبوون | ٤ی تەممووزی ١٩٢٨ Barengo، ئیتاڵیا |
مردن | ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ تورین، ئیتاڵیا | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
بەشێکە لە | The Magic Trio |
وڵاتی وەرزش | ئیتالیا |
ناسناو | Marisa |
ھۆی مەرگ | سستبوونی دڵ |
زمانی زگماکی | ئیتالی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیتالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، سیاسەتوان |
پۆستەکان | ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half |
شوێنی کار | ستراسبورگ، شاری بروکسێل |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٦ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ |
ئەندامی حیزبی | Forza Italia |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یوڤێنتوس، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤، جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ |
خەڵاتەکان | Grand Officer of the Order of Merit of the Italian Republic، Italian Football Hall of Fame |
جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [dʒamˈpjɛ:ro boniˈpɛrti] ; لە دایکبووی ٤ی تەممووزی ١٩٢٨ –مردن ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیتاڵییە و تەواوی ژیانی وەرزشی خۆی لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ بۆ ١٩٦١ لە یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس یاری کردووە،[١] ٥ نازناوی خولی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەستھێناوە. ھەروەھا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاری بۆ ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە و بەشداری لە یارییەکانی کۆتایی جامی جیھانی فیفا لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٥٤ کردووە، ھەروەھا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداری. دوای وازھێنانی لە تۆپی پێی پیشەگەرانە، بۆنیپێرتی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی یۆڤانتۆس بوو و دواتر جێگری پەرلەمانی ئەورووپا بوو.[٢]
بۆنیپێرتی لەلایەن چەندین شارەزاوە، لەنێویاندا ماریۆ سکۆنسێرتی، وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی ئیتاڵیا و یۆڤانتۆس دادەنرێت[٣][٤][٥][٦] بە تۆمارکردنی ١٨٢ گۆڵ لە ھەموو پاڵەوانێتییەکان، بۆنیپێرتی زۆرترین گۆڵکاری مێژووی یۆڤانتۆس بوو بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ، تاوەکو ژمارەی پێوانەیییەکەی لەلایەن ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆوە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ تێپەڕێندرا[٧] ھەروەھا دێل پیێرۆ ژمارەی پێوانەیی یانەکەی شکاند کە ٤٤٣ یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٠، کاتێک ٤٤٤ھەمین یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا[٨] بە ٤٤٣ یاریی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ یۆڤانتۆس، بۆنیپێرتی لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکەدایە و تەنھا لە دوای دێل پیێرۆ و جانلویجی بووفۆن دێت.[٩][١٠] بۆنیپێرتی یازدەھەمین گۆڵکاری یارییەکانی خولی ئیتاڵیایە. لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێوە وەک یەکێک لە ١٢٥ گەورەترین یاریزانی تۆپی پێی زیندوو لە جیھاندا دەستنیشانکرا.
پیشەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]
دوای ئەوەی ١٤ یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا، بۆنیپێرتی بانگھێشتکرا بۆ یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٤٧، بەرامبەر نەمسا ئەنجامدا کە بە ئەنجامی ٥–١ یارییەکەیان دۆڕاند.[١١][١٢] دوای دوو ساڵ لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٩ یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی بۆ ئیتاڵیا تۆمارکرد، بە ئەنجامی ٣–١ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا بردەوە. بۆنیپێرتی توانی ٣٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا بکات (٢٤ لەو یارییانە وەک کاپتن یاری کردووە) و ٨ گۆڵی بۆ ئیتاڵیا تۆمارکرد. بۆنیپێرتی لە ساڵانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ و جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ یاری بەشداریکردووە.[١١]
ڕێزلێنان[دەستکاری]
یۆڤانتۆس[٤]
- خولی ئەی: ١٩٤٩–٥٠، ١٩٥١–٥٢، ١٩٥٧–٥٨، ١٩٥٩–٦٠، ١٩٦٠–٦١
- جامی ئیتالیا: ١٩٥٨–٥٩، ١٩٥٩–٦٠
تاکە کەسی
- گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا: ١٩٤٧–١٩٤٨ (٢٧ گۆڵ)[١٣]
- فیفا ١٠٠: ٢٠٠٤[١٤]
- ھۆڵی بەناوبانگەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا: 2012[١٥]
- خەڵاتی کۆنی بۆ کاری وەرزشی نایاب: ٢٠١٣[١٦]
تێبینی[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Giampiero Boniperti Obituary". The Times. June 24, 2021.
- ^ "Giampiero Boniperti". Olympedia. Retrieved 8 November 2021.
- ^ Gigi Garanzini. "BONIPERTI, Giampiero" (بە ئیتاڵیایی). Treccani: Enciclopedia dello Sport (2002). Retrieved 7 November 2014.
- ^ ئ ا Stefano Bedeschi (4 July 2014). "Gli eroi in bianconero: Giampiero BONIPERTI" (بە ئیتاڵیایی). Tutto Juve. Retrieved 3 June 2015.
- ^ "Riva il migliore per i lettori di CM. Sconcerti: 'Ma Rivera era al suo livello'" (بە ئیتاڵیایی). calciomercato.com. 28 March 2016. Retrieved 6 March 2017.
- ^ "Nicolè, il bel centrattacco che pesava troppo: "Il calcio? Dimenticato"" (بە ئیتاڵیایی). La Repubblica. 31 March 2014. Retrieved 6 March 2017.
- ^ "Del Piero supera Boniperti" [Del Piero overtakes Boniperti]. juventus.com (بە ئیتاڵیایی). 10 January 2006. Retrieved 8 April 2015.
- ^ "Del Piero, vittoria e record: "Punti pesantissimi"" (بە ئیتاڵیایی). Sky. 14 February 2010. Archived from the original on 24 December 2015. Retrieved 13 May 2015. ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Presenze Giocatori Campionato Serie A" [Player Appearances Serie A Championship]. myjuve.it (بە ئیتاڵیایی). My Juve.it. Retrieved 25 October 2015.
- ^ "After 39,681 Serie A minutes, Buffon smashes yet another Juventus record". fourfourtwo.com. 19 March 2017. Retrieved 19 March 2017.
- ^ ئ ا "Boniperti, Giampiero: National team statistics" (بە ئیتاڵیایی). FIGC. Retrieved 6 March 2016.
- ^ "Bonipèrti, Giampiero" (بە ئیتاڵیایی). Treccani: Enciclopedie on line. Retrieved 6 March 2017.
- ^ Roberto Di Maggio; Igor Kramarsic; Alberto Novello (11 June 2015). "Italy - Serie A Top Scorers". RSSSF. Archived from the original on 31 October 2015. Retrieved 27 October 2015.
- ^ "The Fifa 100". The Guardian. 4 March 2004. Retrieved 27 October 2015.
- ^ "Hall of fame, 10 new entry: con Vialli e Mancini anche Facchetti e Ronaldo" [Hall of fame, 10 new entries: with Vialli and Mancini also Facchetti and Ronaldo] (بە ئیتاڵیایی). La Gazzetta dello Sport. 27 October 2015. Retrieved 27 October 2015.
- ^ "Celebrazioni 60 anni dell'Olimpico, Malagò premia Boniperti" (بە ئیتاڵیایی). CONI. Retrieved 27 October 2015.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی تێدایە. |