حونەین کوڕی ئیسحاق
![](http://178.128.105.246/cars-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/14/Hunayn_ibn-Ishaq_al-%27Ibadi_Isagoge.jpg/220px-Hunayn_ibn-Ishaq_al-%27Ibadi_Isagoge.jpg)
حونەین کوڕی ئیسحاق (٨٠٩ - ٨٧٣ز) زانستیار و وەرگێڕ و پزیشکی مەسیحی نەستۆریای سەدەی نۆی زایینی بووە، ھەروەھا یەکێک بوو لە پرۆفیسۆرەکانی بزووتنەوەی وەرگێڕان.
ژیان
[دەستکاری]لە شاری بەغدا لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی لە شاری شام تەواو کردووە. لە تەمەنی گەنجیدا گەڕاوەتەوە بەغدا و بە ئامادەبوونی یۆھانا ئیبن مەسویە پزیشک و وەرگێڕ لە دەرباری ھارون ڕەشید و بەڕێوەبەری بەیت ئەلحیکمە خوێندوویەتی. چونکە زۆر زیرەک بوو، زۆرجار لەگەڵ مامۆستاکەدا دەمەقاڵەی دەکرد، ئەمەش بووە ھۆی دەرکردنی. پاشان دەستی کرد بە فێربوونی زمانی یۆنانی و چووە بەسرە بۆ لای زمانزانە بەناوبانگەکەی خەلیل ئیبن ئەحمەد. لە ساڵی ٢١١ی کۆچی دا گەڕایییەوە بەغدا و پەیوەندی بە خزمەتی جبریل بن بەختیشوا پزیشکی مەعمون کرد. لەسەر داوای جبرێل و یۆحەنا ئیبن مەسویە، کتێبەکانی گالێن، لەوانە «ئەسنەف الحمییەت» و «کیتاب فی القاوی الطبع» لە یۆنانییەوە وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hunayn ibn Ishaq»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حونەین کوڕی ئیسحاق تێدایە. |