ویکیپیدیا:کیویکس
![]() | |
پەرەپێدەر(ان) | ئیمانوێل ئینگلھارت |
---|---|
وەشانی جێگیر | 2.0 |
سیستەمی بەکارخەری | ویندۆز، مەک، ئای ئۆ ئێس، لینوکس و ئەندرۆید |
وێبگە | www |
بەرنامەی کیویکس (بە ئینگلیزی: Kiwix) بەرنامەیەکی خۆڕایییە و بۆ خوێندنەوەی ناوەڕۆکی وێب بەکار دێت. بەتایبەتی بەبێ ئەوەی پەیوەست بە ئینتەرنێت بیت بۆ خوێندنەوەی ویکیپیدیا خێرایە. بەرنامەکە نە ڕێکخستنی ئاڵۆزە و نە خۆتۆمارکردنیشی دەوێت. گشت بەکارھێنەران دەتوانن بەرنامەکە بە لەبەرگرتنەوەی بابەتەکانی ویکیپیدیا داگرن تا بەنێو ویکیپیدیادا بگەرێن و چێژ لە خوێندنەوەی دەرھێڵ(ئۆفلاین)ی ویکیپیدیا وەرگرن. عادەتەن، وەشانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەموو مانگێک نوێ دەکرێتەوە. دەتوانیت لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە وەشانی ھەنووکە بۆ تەواوی دەق و وێنەکان، و ئەم بەستەرەوە وەشانی ھەنووکە بۆ تەواوی دەق داگریت. ھەروەھا، بەرنامەکە ڕێگەی داگرتنی پرۆژەخوشکەکانی ئینسایکڵۆپیدیاکەشت پێ دەدات، وەکوو ویکیفەرھەنگ، ویکیسەرچاوە، ویکیوتە، و ویکیھەواڵ، بەڵام ھەنووکە زمانی کوردیی ناوەندی تەنیا لە پرۆژەی ویکیپیدیادا بەردەستە و پرۆژەخوشکەکانی دروست نەکراون.
داگرتن
داگرتنەکە بە دوو قۆناغە: بەرنامەی کیویکس داگرە و پاشان پەڕگەی ئەو پرۆژەیەی (بۆ نموونە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی) کە دەتەوێت بەبێ ئینتەرنێت بەکاری بھێنیت داگرە.
داگرتنی بەرنامەی کیویکس
![](http://178.128.105.246/cars-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/21/Kiwix_0.9_beta5_library_screenshot.png/220px-Kiwix_0.9_beta5_library_screenshot.png)
![]() |
٢٢٧ مب | |
![]() |
٧٠ مب | |
![]() |
١٠ مب | |
![]() |
٧٠ مب | |
![]() |
٤٨٫٣ مب |
پێوەکراوەی وێبگەڕەکان
![]() |
٦٨٩ کب | |
![]() |
٦٩٨٫٨٨ کب | |
![]() |
– کب |
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد داگرە
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی | ٣١٧ مب | |
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی (تۆرێنت) | ٣١٧ مب | |
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەبێ وێنە | ١٤٧ مب | |
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەبێ وێنە (تۆرێنت) | ١٤٧ مب |
تایبە��مەندییەکانی بەرنامەکە
- (بە پێشنیازەکانیشەوە) ڕێگە بە گەڕانی ویکیپیدیا بەپێ پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە دەدات.
- لەسەر زۆرینەی سیستمە بەکارخەرییەکان وەکوو: ویندۆز، مەک، لینوکس، ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کار دەکات.
- ڕێگە بە پاشەکەوتکردنی وتارەکان بە فۆڕماتی پەڕگەی ئینتەرنێت و ئدۆوبی پی دی ئێف دەدات.
![](http://178.128.105.246/cars-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4b/Berlin_Hackathon_2012-48.jpg/200px-Berlin_Hackathon_2012-48.jpg)
بۆچوونی خۆت بڵێ
ئەگەر ھەر پێشنیاز، پرسیار، یان لێدوانێکت ھەیە، تکایە لەسەر پەڕەی وتووێژەکە پێڕستیان بکە.
پشتگیریکردن، ھەواڵدان لە کێشە و گرفتەکان داواکردنی تایبەتمەندییە نوێیەکان
تکایە ھەواڵ لە کێشە و گرفتەکان و تایبەتمەندییە داواکراوەکان بۆ بەرنامەی کیویکس بە ناردنیان بە زمانی ئینگلیزی لێرە بدە.
ئەمانەش ببینە
- کیویکس—پەڕەی بەرنامەکە لە ویکیپیدیا