پەڕەشووت
ڕواڵەت
![](http://178.128.105.246/cars-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9a/Bangladesh_Air_Force_%28BAF%29_paratroopers_jump_from_a_U.S._Air_Force_C-130_Hercules_aircraft_over_Bangladesh_during_exercise_Cope_South_14_Nov._10%2C_2013_131110-F-SI013-240.jpg/220px-thumbnail.jpg)
پەرەشوت چەترێکە کە لە فڕۆکەوانیدا بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی خێرایی کەوتن و نیشتنەوە. پەرەشوت تایبەتمەندی پێچەوانەی فڕۆکەی ھەیە، واتە بە شێوەیەک دروست کراوە کە بە ھێواشی لە ھەوادا بجوڵێت. پەڕەشووت زیاتر لە نایلۆن و ھەندێکجاریش لە قوماش دروست دەکرێت.
پەرەشوت لە چەترێکی گەورە دەچێت. تیرەکەی بەزۆری نزیکەی ٧ مەتر دەبێت. ئەوەندە فراوان دەبێت کە ناتوانێت بە ئاسانی ھەوا لە ڕێگای خۆی دوور بخاتەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Parachute»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەڕەشووت تێدایە. |