کۆڕی ڤیەننا
![](http://178.128.105.246/cars-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6f/Eingang_Mathematisches_Kolloquium.TIF/lossy-page1-200px-Eingang_Mathematisches_Kolloquium.TIF.jpg)
کۆڕی فیەننای ئاوستریا(نەمسا)(بە ئینگلیسی: Vienna Circle)، ڕێکخراوێکی کۆمەڵە پسپۆڕ و زانا و فەیلەسوفی ڕێبازی پۆزیتیڤیزمی نوێیە کە ساڵی ١٩٢٨ لە زانکۆی ڤیەننا لە لایەن پرۆفیسۆری فەلسەفە مۆرتیس شلیک دامەزراوە. دروشمی سەرەکی ئەم کۆڕە بژارکردنی فەلسەفە لە میتافیزیک و بەرزکردنەوەی بۆ ئاستی زانستە ئەزموونییەکان و بایەخ دان بە هەردوو لقی مەنتیق و تیۆری زانین بووە. لە ساڵی١٩٣٠ بەولاوە، کۆڤاری ساڵانەی زانین(Erkenntnis) چالاکی و بەرهەمی ئەندامانی کۆڕەکەی بڵاو کردۆتەوە و بە جیهان ئاشنای کردوون. سەرەڕای ئەمە لە ژێر ناونیشانی"بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ئێرنست ماخ"دا ناوبەناو نامیلکە و لێکۆڵینەوەی هەمەجۆر بڵاوکراوەتەوە. ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتادا ئەندامانی کۆمەڵەی ئێرنست ماخ بوون، کە لە ساڵی ١٩٠١-١٨٩٥ هەر لە ئەو زانکۆ، مامۆستای فەلسەفەی زانستە ئیندەکشنییەکان بوون و درێژەیان بە داب ودەستور و ڕێ وڕەسمی بەگژداچوونی بیروبۆچوونی میتافیزیکی داوە. ساڵی ١٩٢٩، یەکەم بڵاوکراوەی ڕێکخراوەکە لە ژێر ناونیشانی تێگەیشتنی زانستییانەی جیهان کە پیشکەش بە شلیک کرابوو، کەوتە بازاڕەوە.
سەرچاوە
[دەستکاری]عەزیز، حەمید(٢٠٠٥)، بنەماکانی فەلسەفەی شیکردنەوەی مەنتیقی، چاپی یەکەم؛دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆڕی ڤیەننا تێدایە. |