بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆرانیناسیی حەسەن زیرەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆرانیناسیی حەسەن زیرەک
ژمارەی گۆرانییەکان ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠
شوێنی تۆمارکردن بەغدا، تاران، کرماشان، تەورێز، سنە، سلێمانی، کەرکووک
ساڵانی چالاکی ١٩٥٣-١٩٧٢
چەشن فۆلکلۆر، کلاسیک، ئیرۆتیزم

زیاتر لە ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ گۆرانی و ئاواز لەلایەن حەسەن زیرەک تۆمارکراوە،[١] لەو ژمارەیە چەندین گۆرانی بە زمانەکانی فارسی، ئازەری و ئەرمەنی تێیدا بەدیار دەکەون.[٢] ھەروەھا ٧ فیلمی کە لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی ورمێ تۆمار کراون، دەرکەوتووە کە ٤ فیلمیان چاپ کراون. ئەم فیلمانە لە ئەرشیڤی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونی ھەیە.

گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا ٧٥ گۆرانی، ڕادیۆی تاران ١٤٠ گۆرانی، ڕادیۆی کوردیی کرماشان ٢٩٠ گۆرانی، ڕادیۆی تەورێز ٣٤ گۆرانی، ڕادیۆی کەرکووک ٣٠ گۆرانی، چەندین گۆرانی دیکە لە ڕادیۆی کوردیی تاران، و ٤٣١ گۆرانی کەسی و دیوەخانی تر، کە بە کۆی گشتی زیاترە لە ١٠٠٠ گۆرانی و ئاواز و مەقامی تۆمار کراو.[٣][٤]

ئەو ھۆکارانەی وایان کردوە دەنگ و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک تایبەت و بەناوبانگ بن:

  • دەنگخۆشی: سیمایەکی سروشتییە، بە ئاشکرا لە دەنگی زیرەکدا بەدی دەکرێت، دەنگەژێیەکانی قوڕگی ھەموو کات ئامادەبوون و لەگەڵ ھەناسەیدا ھاوساز بووە، کە وایکردوە لە کاتی بەرزکردنەوەی تۆنەکانیش ھیلاک نەبێت و گۆرانییەکە وەکو خۆی بڵێتەوە.
  • چڕین: چۆنییەتی گوتن و چڕین، دوو توخمی بنەڕەتییە لە حەسەن زیرەکدا، دەگمەنە گۆرانیبێژێک ئەم دوو بەشەی لە ھونەرەکەیدا ھەبێت، بەڵام زیرەک خاوەنی ھەردووکیەتی بۆیەش بووەتە گرنگترین گۆرانیبێژی کورد.
  • شاعیری: زیرەک لەگەڵ ئەوەی نەخوێندەوار بوو، زۆربەی زۆریی زانیارییەکانی وەرگیراوی گشتی و خۆڕسک و ژیانی کۆمەڵی کوردەوارییە، نەک ناوەند یان دامەزراوەیەکی ئەکادیمی، بۆیە شاعیرێکی زۆر باشی لێدەرچووە لە بەندداڕشتندا، و لە وشەی نێو گۆرانی پەکی نەکەوتووە.
  • یادگە: حەسەن زیرەک توانایەکی بەھێزی لە لەبەرکردنی شیعر و ھۆنراوە ھەبووە، کەسێک تەنیا جارێک ھۆنراوەیەکی بۆ گوتبێت و بە دڵی بووبێت ئەو دەستبەجێ لەبەریکردوە و ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕیبێت لەسەر ئاوازێکی گونجاو ھۆنراوەکەی کردوە بە گۆرانی.
  • شارەزایی: لە ئاواز ھەڵبژاردندا لە خۆیەوە ئاوازی دانەناوە، ھەر ھۆنراوەیەک شایستەی کام ئاوازە بووبێت ئەوەیانی ھەڵبژاردوە، یان بە چەند شێوازێکی جیاواز ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە.
  • گونجاندن: لەگەڵ ھەموو ئەو گرووپ و ئۆرکێسترایانەی لەگەڵی ھاوکار بوون، خۆی گونجاندووە، بۆیەش لە ھەموو ڕادیۆکان کە گۆرانی لێ تۆمار کردون، گۆرانییەکانی لە ئاستێکی بەرزدان، چ لە دیوەخان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان، و چ لە ڕادیۆ و ئاھەنگ.[٥]

پانتایی دەنگی حەسەن زیرەک تێکڕا لە نێوان دەنگەکانی دۆی یەکەم بۆ دەنگی می و ھەندێکجار بۆ دەنگی فا و سۆڵی دووەمیشە، واتە لە نێوان ١٢ دەنگدایە و لەو نێوەندەدا ئاوازەکانی چڕیوە؛ پەیژەی بەیات و سێگا لە پێکھاتی بەستەی ئاوازەکانی حەسەن زیرەکدا بە زۆرترین ڕێژە ھاتووە،[٦] ھەروەھا کێشی دوو چوار و شەش ھەشت زیاتر لە کێشەکانی تر لە ئاوازەکانی زیرەکدا بەکارھاتوون، کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە فۆلکلۆر و کلاسیکی کوردی دوور نەکەوتووەتەوە.[٧] بەگشتی میراتی گۆرانی زیرەک بە پلەی یەکەم میراتێکی جوانیناسانەیە و تەواو ھونەرییە، ناوەڕۆکی ھونەرەکەش وابەستەی ڕۆحی مرۆڤە، و بەدیھێنەری ڕەوتێکی نوێیە لە گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا.[٨]

پێڕستی گۆرانییەکان[دەستکاری]

ئەم پێڕستەی خوارەوە بەشێک لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک نیشان دەدات (ئەم پێڕستە تەواو نییە).

گۆرانی شار
(وێستگەی تۆمارکەر)
تێبینی
خان باجی تەورێز زمانەکانی فارسی، ئەرمەنی، تورکی و ئازەری لەم گۆرانیەدا بەکار ھاتوون.
خانمی مەزەدار کرماشان
نەورۆز تەورێز، کرماشان و تاران
ئەی وەتەن شنۆ
ئای لاچن سلێمانی زیرەک لەسەر ھەمان ئاواز گۆرانییەکی تری بە ناوی «دەسماڵ حەریری» گوتووە.
چارۆکە ھەولێرییە تاران و کرماشان
ئەی نیشتیمان ؟
مەستم مەستم شنۆ و بەغدا
لەیلا بەغدا و کرماشان
ئامان لەیلێ بەغدا
نازدار و نازدار بەغدا لە دیوەخانی خۆی دووبارە گۆرانییەکەی گوتووەتەوە، لە بۆکان.
قاسپەی کەو بەغدا، تاران و کرماشان
کەژێ بەغدا و کرماشان
ھات بە لەنجە بەغدا، تەورێز و شنۆ
تۆبە تۆبە تەورێز، بەغدا و تاران
ئایشیلێ نازەنینێ کرماشان و تاران
یەڵا شۆفێر گوندی ڕەزایە، تاران و کرماشان
مەھتاب کرماشان ئەم گۆرانییەی بۆ کچەکەی، مەھتاب (ئارەزوو) گوتووە، کە لەسەر ئاوازی گۆرانی «ئەی موتریبی حەریفان»ی تایەر تۆفیقە.
لای لای سلێمانی ئاوازێکی ئەرمەنییە، ئەنوەر قەرەداغی مۆسیقاژەنی دیاریی ئەم گۆرانییەیە.
مریەم بۆکانی کرماشان و تاران
ھەی بەناز تاران لەژێر ھەمان ناودا مەقامێکی ھەیە.
قژ کاڵی لێو ئاڵی ؟ قادر دیلان و ھۆمەر دزەیی ئەم گۆرانییەیان کەڤەر کردوە.
ماڵی پاشا ؟ ھۆمەر دزەیی ھەمان گۆرانی کەڤەر کردوە.
چیت لێ کردم کرماشان
نایلۆنە کرماشان و تاران ماملێ ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە.
بەلەنگەر تاران
لەرزانە بۆکان بە ھاوبەشیی ئەمجەد ئێرانزادە و خانە ماملێ.
دێوانە بووم بۆکان لەگەڵ ئیبراھیم قادری.
بێ دکتۆر (گویلدر) تەورێز لەگەڵ ھونەرمەندێکی ئازەری، بەناوی ژاڵە لەسەر گۆرانییە ڕەسەنەکە بە ناوی «گویلدر» تۆماری کردووە.
ئەمان دکتۆر ؟
بەردە بەردە تەورێز ڕوون نییە کە ھونەرمەند ژاڵە لەم گۆرانییەدا بەشداری کردبێت یاخود نا.
وامەکە تاران
نیمە چارە بەغدا
بریندارم بریندار بەغدا
ھەر تۆم دەوێ بەغدا، تاران و کرماشان
کیژان دەچنە مێرگوڵان کرماشان و تاران
چارۆکە سوور شنۆ
لەمێژە مەھاباد و بۆکان
لانک لانک لانکۆڵی تاران و تەورێز
بۆم بڵێ نەرمە نەرمە بەغدا
گۆوەندە زەماوەندە ؟ لەئێستادا ئەم گۆرانییە بە ناوی «کابوکێ» لەنێو کوردانی باکوور باوە.
نازانم لە کێ پرسم سلێمانی لە ماڵی مەلای پاقلاوە تۆمار کراوە، ھەروەھا لەگەڵ ئەحمەد شەماڵیش ئەم گۆرانیەی گوتووە.
ھەم نارنجە و ھەم بێیە تاران
ڕەش ئەسمەر کرماشان
نامدوێنی کرماشان و تاران
بەزمە بەزمە مەھاباد
ھەوری لار ؟
زارا گیان بەغدا و تەورێز
ئاخر زەمانە تاران
جەرسە کرماشان و تاران
بەھارە خۆشە زمزیران تاران و بەغدا ھەروەھا بە «ئەی یار»یش ناسراوە.
یارەکەم، دڵدارەکەم کرماشان
دەنگ دێ لە شیلانەکەی کرماشان
موژدە بەھار تاران و بەغدا
بارانە تاران و کرماشان
ئەی گوڵی من شنۆ، مەھاباد و بۆکان
ڕێبوار و ڕێبوار سلێمانی و بۆکان
ئەمان سەبری بەغدا، تاران و کرماشان
بچینە داوەتێ بۆکان
وەک قومری کرماشان، کەرکووک
مەناڵە بولبول بەغدا و تاران
نسیحەت بێ بۆ دڵداری کرماشان و تەورێز
دینێ مەڕۆ کرماشان
وەرە قوربان تاران
کەتانە گوندی ڕەزایە و تاران
ئەمان ئەمان سلێمانی لەگەڵ ئەحمەد شەماڵ.
شەوی بەدرە تاران
خانزادە خانم شنۆ
لەپێیدا بەغدا
غەریب ماوم تاران و بەغدا
ڕەزیە ؟
باغی زەمبیل کرماشان
ئەی گوڵ ؟
دوگمەت داخە تاران و کرماشان
کەویار بەغدا و تاران
دەنگی یار نایا ؟
بەناز بەنازی بەغدا
شەدە لار کرماشان و تەورێز
نووری ڕووخسارت کرماشان شیعری سەید کامیل ئیمامی ناسراو بە ئاوات.
ئێران ئێران بەغدا
باخەوان بەغدا
سابڵاغ مەھاباد
کەومل کەوملکە بەغدا
خۆزگەم بەوەی ؟
بەرھەڵبێنە شنۆ و مەھاباد
بێنە ماچ بۆکان
ناڵەشکێنە بۆکان و کرماشان
بە دیناری بەغدا
بەلەنجەو لار بەغدا، شنۆ
ئامینێ چاوی تۆ ؟
ئامینێ و ئامین مەھاباد، شنۆ و کەرکووک
ئامینێ گیان ؟
لۆرکێ لۆرکێ شنۆ، مەھاباد، بۆکان، تاران، بەغدا
ئێرانی دڵیان شادە تاران
وەرن جەرگم ھەڵدرن کرماشان
سۆیبە گیان شنۆ
ھۆ لەیلی بەغدا
بەلار و بەلارت بم تاران، کرماشان
ئامینێ سوورە گوڵ بەغدا
ئەمن کوردم شنۆ
نیزام کەرکووک
کوێستانان خاڵ خاڵ شنۆ، سلێمانی و کەرکووک
شیرین و شەمامە شنۆ، بانە
ھەر وایە کرماشان

مەقامەکان[دەستکاری]

مەقام ژمارە مەقام ژمارە
کاروانە ١ ئەی مانگ ٢٢
من بریندارم ٢ کەزی لار ٢٣
سەوزەڵێ ٣ سەحەر ٢٤
دەمێک ساقی ٤ لە دوگمەی سوخمەی ٢٥
ھەی بەناز ٥ ھۆشیی دڵ قەبرستانی ٢٦
وا من نەخۆشم ٦ کوڕ دەڵێ فەلەکا ٢٧
ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ ٧ فەلەک ٢٨
ڕازی تەنیایی ٨ ساقی ٢٩
ئەی وەتەن ٩ چاوت ھەڵھێنە ٣٠
گوڵنیشان ١٠ قاسپاندم ٣١
مردن لەبیرمی ١١ باخەوان ٣٢
فرمێسکی گەش ١٢ لە تەنیایی شەوی ژینا ٣٣
سڕێکە لەدڵمایە ١٣ لە باغان ئاھ و ناڵی دێ ٣٤
نوورانی ١٤ بیرەوەری دەورەی منداڵی ٣٥
مینا گیان ١٥ بێژن وە گوڵاڵە سوورەکان ٣٦
ھەتا جەوان بووم ١٦ شەرارەی نار ٣٧
دەترسم بمرم ١٧ ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من ٣٨
کوێستانان ١٨ گوڵ ئەندام ٣٩
لەپاش مردنم ١٩ ئەی دڵ ٤٠
بەژن شۆڕ ٢٠ کام ئەستێرەی گەش ٤١
گەر دەپرسی ٢١ چاوەکەم ٤٢

دزینی گۆرانییەکان[دەستکاری]

زۆر لە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرانی گەلانی تورک و فارس سودیان لە ئاواز و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک وەرگرتووە بۆ دەوڵەمەندکردن و پڕکردنەوەی ئەرشیڤی نەتەوەییی خۆیان، بەبێ ناوھێنان یان ئاماژەکردن بە حەسەن زیرەک لە بەکارھێنانەوەی ئاوازەکەدا، و پێشێلی مافی ھونەرمەندەکەیان کردوە؛[٩][١٠] لەو گۆرانیانەش:

ھەرچەندە حەسەن زیرەکیش چەند ئاوازێکی ھەیە کە ھی خۆی نییە، بەڵام ئاوازەکەی لە خاوەنەکانیان وەرگرتووە و مۆڵەتی گوتنەوەی پێدراوە، وەک گۆرانی «غنیلی شوی شوی» و «ھەوری لار».

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Broughton, Simon; Ellingham, Mark; Trillo, Richard (1999). World Music: Africa, Europe and the Middle East. Vol. 1. Rough Guides. p. 381. ISBN 9781858286358.
  2. ^ "مامۆستا حەسەن زیرەک | گۆرانیبێژێ گەورە و بەناوبانگی کورد - بۆ زانین". 2023-04-16. Retrieved 2024-05-19.
  3. ^ "آثار هنری استاد حسن زیرک در دانشگاه کردستان تحلیل شد". Kurdpa (kurdpa.net) (بە فارسی). 2017-05-03. Retrieved 2024-05-18.
  4. ^ "ژیان لە فەرهەنگدا: حەسەن زیرەک". www-dengiamerika-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-05-18.
  5. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٢.
  6. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٤.
  7. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٥.
  8. ^ "ناوەڕۆکی ژیانی حەسەن زیرەک". www.politicmedia.net (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "لەجەلال بەگەوە بۆ ئیبراھیم تاتلیسس: پلانی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بۆ داگیركاركردنی ئاواز و مۆسیقای كوردی". ANF News (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "ھونەرمەندێک: گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە دەدزرێت". کوردی - RojNews.News. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "Kürt "Ankara'nın Taşına" Kimlik Kazandırınca!". bianet.org (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-06-29.
  12. ^ "لە دزینی نیشتیمان بۆ دزینی ھونەر و ئاواز: گۆرانی «ئەی نیشتیمان»ی حەسەن زیرەک چۆن بووە «مارشی ئەنكەرا»ی توركیا؟". Sekokurd.org. Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "دزینی گۆرانی ئەی نیشتمانی حەسەن زیرەک لەلایەن تورکەکانەوە". Kurdipedia.org (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ "'Ankara'nın Taşına Bak' mı, 'Ey Niştiman' mı?". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-06-29.