ورچی زێڕین
![](http://178.128.105.246/content-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c8/Goldener_B%C3%A4r_trophy_-_DSC_1292.jpg/140px-Goldener_B%C3%A4r_trophy_-_DSC_1292.jpg)
ورچی زێڕین (بە ئینگلیزی: Golden Bear) بەرزترین خەڵاتە کە بۆ باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین دەبەخشرێت. ورچ ئاژەڵێکی ناسراوی بەرلینە، لەسەر ھەردوو ئاڵای بەرلین و ئاڵای درووشمی بەرلین دیارە. براوەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لە ساڵی ١٩٥١ لەلایەن پانێڵێکی ئەڵمانیای ڕۆژاواوە دیاری کران، کە پێنج براوەی خەڵاتی ورچی زێڕین بوون، کە بەپێی پۆل و چەشنەکان دابەشکراون.[١] لە نێوان ساڵانی ١٩٥٢ بۆ ١٩٥٥ براوەی خەڵاتی ورچی زێڕین لەلایەن ئامادەبووانەوە دیاری دەکرا. لە ساڵی ١٩٥�� فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی بەرھەمھێنەرانی فیلمەکان بە فەرمی فێستیڤاڵەکەیان گۆڕی و لەو کاتەوە لەلایەن لیژنەی دادوەری نێودەوڵەتییەوە خەڵاتی ورچی زێڕین بەخشرا.[٢] پەیکەرەکە ورچێک لەسەر قاچی دواوەی وەستاوە و لەسەر بنەمای دیزاینی پەیکەرتاشی ئەڵمانی ڕێنی سینتێنیس لە ساڵی ١٩٣٢ لەسەر ئاڵاکانی بەرلین کێشاوییەتی و کە دواتر بووەتە ھێمای فێستیڤاڵەکە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ورچەکە ٢٠ سم (٧٫٩ ئینج) بەرزە و لەسەر بنەمایەک جێگیر کراوە کە ناوی براوەکەی تێدا ھەڵکەندراوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Juries 1951".
- ^ "- Berlinale – Archive – Annual Archives – 1952 – Juries".
- ^ "Eventful Berlinale". deutschland.de. February 19, 2020. Retrieved April 9, 2020.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ورچی زێڕین تێدایە. |