بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بزمار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵێک بزمار.
بزمارەکان دەتوانن لە دار و تەختە بەکاربھێنرێن.
بزمارەکان شێوە و قەبارەی جیاوازیان ھەیە.

بزمار یان پیچە لە بوارەکانی ئەندازیاری، دارتاشی و بیناسازی بەکاردەھێنرێت. بریتییە لە نوکێکی کانزایی تیژ، کە بەزۆری لە پۆڵا یان بۆ مەبەستی تایبەت لە ستیل و ئاسن یان سولتی ئەلەمنیۆم دروست دەکرێت. بزمارەکان بە زۆری پاڵیان پێوەدەنرێت بە چەکوش.[١]

چەشنەکان

[دەستکاری]

بزماری لول

[دەستکاری]

بزماری لولدراو یان گلاوز بزمارێکی بە پێچاوپێچە کە بە دەوری ستوونێک کە لە کۆندا پەرەی سەندبوو لولی خواردووەتەوە و ھەروەھا بە پینە و پێچی لوولپێچ ناودەبرێن.[٢]

بەکارھێنان

[دەستکاری]

لە پێک بەستنی کابینەی دارین و دەرگا و کەلوپەلی ناوماڵدا بەکار ھاتووە و چەندین بەکارھێنانی جۆراوجۆری ھەیە.

قەبارەکان

[دەستکاری]

بزمارەکان بە شێوەێکی بەربڵاو بۆ مەبەستی تایبەت دروست کراون؛ ھەندێک جۆری بزمار بە تیپی (T) ئینگلیزی ئاماژەی بۆ دەکرێت، ھەندێکیشیان بەشێوەی "pins" و "clamps" دروستکراون بەگشتی بەشی سەرەوەیان پانە و بەشی خوارەوەشیان تیژە.

بزمارەکان لە دامەزراندنەکان بەکار دەھێنرێن بۆ پێکەوە گرێدانی توخمەکانی بیناسازی. ژمارەی بزمارەکانی پێویست بۆ بەیەک بەستنەکە بە دابەشکردنی ئەو ھێزەی کە دەکەویتە سەری دیاری دەکرێت.[٣]

بزمار لە کوردیدا

[دەستکاری]

زۆرێک لە زمان زانان پێیان وایە بزمار لە بنەڕەت دا مسمار بووە کە لە زۆر کۆندا بەکار ھاتووە ،(مس+مار) کاتی کۆن کانزای مسیان تواندووەتەوە لەسەر شێوەی مار دایان ڕشتووەتەوە بۆیە پێیان وتووە مسمار کە دواتر گۆڕانکاری بەسەر دا ھاتووە و بۆ میللەتەکانی تریش چووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]