شارستانی ساینقەڵا
شارستانی ساینقەڵا
شارستانی ھەڵۆژین | |
---|---|
شھرستان شاھیندژ - شاھیندژ بۆلگەسی - Shahin Dezh County | |
![]() جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ١٩٨٩ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | ئەمیر تەیمووری |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٢٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٩٢٬٤٥٦ |
• شاری | ٥٤٬١٣٥ |
• لادێیی | ٣٨٬٣٢١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | ساینقەڵا |
شارستانی ساینقەڵا یان شاھیندژ (بە کوردی ھەڵۆژین)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ھەڵۆژینە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی میاندواو و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی سەقز و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی تیکاب و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی بۆکان.
پێش ئەوەی ببێتە شارستان، شارستانی ساینقەڵا ناوچەیەک (ناحیە - پەخش) بووە لە شارستانی مەراغە. دوای دەرچوونی یاسای پاشایەتی دەستووری لە ئێران لە ساڵی (١٩٠��)دا یاسایەک دەرچوو بەناوی یاسای دروست کردنی ویلایەتەکان کە ئێران بووە چوار ویلایەت ئازەربایجان یەکێک بوو لە ویلایەتەکان، لە ساڵی (١٩٣٧)دا ئێران بووە دە ویلایەت کە ئەوکات ئازەربایجان بووە دوو بەش و بوو بە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئیتر لەو کاتەوە ساینقەڵا بووە بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
لەسەر ژمێری ساڵی (٢٠١٦)دا ژمارەی دانیشتوانی (٩٢٤٥٤)کەس بووەو (٤٦٤٦١)ی نێر بووە و (٤٥٩٩٥)ی مێ بووە، شارستانی ساینقەڵا لە (٢) ناوچە (پەخش) و (٣) گوندستان و (٣) شارەدێ و (١٥١) گوند پێکھاتووە، ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.[١]
دانیشتوانی ھەڵۆژین[دەستکاری]
- ئەم شارستانە لەبەرئەوەی لەچەند پێکھاتەیەکی جیاواز پێک ھاتووە لەرووی دانیشتوانەوە ئاڵۆزییەکی ھەیە، لە کورد و ئازەری و ئەرمەنی پێکھاتووە، ئازەریەکان کەوتونەتە باکور و باکوری ڕۆژھەڵاتی شارستانەکە و وە تێکەڵیان ھەیە لە شارۆچکەی ساینقەڵا و ھەردوو گوندی ھولەسوو و ھاچەسو لەگەڵ کوردەکان، کوردەکان زیاتر دەکەونە باشوری ڕۆژھەڵات و باشور و ڕۆژاوای شارستانەکە.
- دانیشتوانی شارستانی ھەڵۆژین (١٠٢٠٢٧) کەسە، زۆرینەی دانیشتوانی کوردە، وە پێکھاتەی ئازەری تیادایە لەگەڵ ئەرمەنی.[٢][٣] وەک لەخوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە:
ڕێژەی کورد لە شارستانی ساینقەڵا (٧٩٪)ەیە، کەدەکاتە (٨٠٥٢٥) کەس.
ڕێژەی ئازەری لە شارستانی ساینقەڵا (٢١٪)ەیە، کەدەکاتە (٢١٥٠٢) کەس.
![](http://178.128.105.246/host-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/40/20170212_164917_copy.jpg/220px-20170212_164917_copy.jpg)
- ئەم شارستانە لەرووی ئایینەوە بەڕێژەی (٩٩٬٨٩٪) ئیسلامن لە ھەردوو مەزھەبی سەرەکی سوننە و شیعە، بەڕێژەی (٠٬٠٣٪) سەر بە ئایینی زەردەشتین و بەرێژەی (٠٬٠٨٪) سەربە کریستیانن.
- ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی ساینقەڵا دەکاتە (٤٣٨٥٠)کەس:
- ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (١٤٧) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
- گوندە کوردەکان (١٢٤) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٣٩٩٩٧) کەس. دەکاتە (٧٤٪)ی دانیشتوانی گوند.
- گوندە ئازەریەکان (٢١) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (١٤٣٤٨) کەس. دەکاتە (٢٦٪)ی دانیشتوانی گوند.
- گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (٢) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٣٨٣٠) کەس، (٣٢٥٤)کەسی کوردە و (٥٧٦)کەسی ئازەریە.
- کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٤٣٢٥١)کەس بەڕێژەی (٧٤٪)ی شارستانەکە.
- کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (١٤٩٢٦)کەس بەڕێژەی (٢٦٪)ی شارستانەکە.
ھۆزە بەناوبانگەکان[دەستکاری]
- کوردەکان لەم شارستانەدا دابەش دەبن بەسەر چەند ھۆزێکدا، وە ھەر ھۆزە بەزمانی تایبەتی خۆی دەدوێت:
- چەرداوڕۆکان، کە لقێکی ھۆزی گەورەی کەڵھوڕن.
- موکریەکان، کەفدراسۆنێکی گەورەی چەند ھۆزێکی کوردن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دابەس بوون بەسەر شارستانەکانی ساینقەڵا و مەھاباد و پیرانشار و شنۆ و نەغەدە و سەردەشت و بۆکان و میاندواو و تیکاب و سەقز.
- زەعفەرانلوەکان کە ئەمانیش لە تیرەکانی (زاخۆرانی و موسلیانلی و سەرابیانی)ەکان پێکھاتوون و بە زۆری ناوچەکانی کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە.
- ئازەریەکان لەم شارستانەدا دابەش دەبن بەسەر چەند ھۆزێکدا وەک:
- ئەفشاریەکان کە زۆرینەی ئازەریی ئەم سارستانە پێک دەھێنن.
- تاتەکان ئەمانە ھۆزێکی قەفقاسی ئازەری زمانن و بە ئازەری دەژمێردرێن بەھۆی زمانەکەیانەوە بەڵام لە بنەچەدا ئازەری نین.
- شاھسەوەنەکان کە ھۆزێکی نەتەوەی ئازەرین.[٤]
ئاوھەوا و زەوی ناسی[دەستکاری]
جۆری گژوگیا[دەستکاری]
گژ و گیای و لەوەڕگایەکی زۆر و ھەبوونی باخ و کێڵگەی زۆر لەم شارستانە کە لەلایەن جوتیارەکانەوە چێندراوە و بەرھەم ھاتووە وە لە بەرزایییەکانی ئەم شارستانەدا زۆرێک داری خۆڕسک ھەن و لە دەشتەکانیشدا کەڵگەی بەپیت ھەیە، جۆری درەختی ئەم ناوچەیە پەک ھات��وە لەمانە (سێو و ھەڵوژەی زەرد و ھەڵوژە و گوێز) و بەروبومی کشتوکاڵیش پێکھاتووە لە (گەنم و جۆ و نیسک)، ھەبوونی گیایی جاجغ و کەما کە ئالیکێکی زۆر باشە بۆ ماڵات.
جۆری گیانداران[دەستکاری]
گیاندارانی ئەم شارستانە دەکرێن بە دوو بەشەوە:
- گیانداری ماڵی: وەک (مەڕ و بزن و گا و مانگا و مریشک و کەڵەشێر و قەل و مراوی و قاز).
- گیانداری کێوی: وەک (بەراز و گورگ و ڕێوی و کەمتیار و ژیشک و مار و دووپشک و کەو و جۆرەھا کۆتر و مراوی کێوی …).
ھەوارگە[دەستکاری]
ناوچە ھەوارییەکانی ساینقەڵا دەکەوێتە بەرزایییەکانی پیرمەحمود، بەھۆی سەرمای پایز و زستان کۆچەرییەکانی ئەم ناوچەیە بۆ ماوەی (٥) مانگ مەڕوماڵاتیان نابەنە کوێستان و لە شوێنی حەوانەوەی خۆیان دەمێننەوە، لەم کوێستانانە بەھۆی بارینی بارانی زۆر گژ و گیای زۆر و تازەی ھەیە و سەرچاوەیەکی باشە بۆ لەوەڕاندن، ئەم لەوەڕگانە بەپێی گوند و ھۆزەکان دابەشکراون وە لەسەرەتای مانگی (نیسان) ەوە کۆچی بۆدەکەن تاوەکو کۆتایی مانگی (ئەیلول) ئەم دابەشکردنی لەوەڕگانە بۆ ئەوەیە کە ئەم ھۆز و تیرە جیاوازانە نەچنە ناو لەوەڕگای یەک و نەبێتە ئاژاوەیان.
ناوچە ھەوارییەکانی ساینقەڵا وەک کوێستانی مەحمودخان و سەلیم خان لە سنوری ساینقەڵا، کوێستانی ئاقداش لەنێوان تیکاب و ساینقەڵا ھەوارگەیەکی چاکی پڕ لە گژو گیاو لەوەڕگایەکی چاکە کە ھۆزە کوردەکان و ئازەرییەکان بەکاری دەھێنن، ئەم کۆچ و ڕەوەیان تەنھا وەرزییە.
کاری دەستی[دەستکاری]
شارستانی ساینقەڵا دێرینترین شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لە کاری دەستیدا، لەم شارستانە و دێھاتەکانیدا نزیکەی (١٠٠٠) خێزان خەریکی کاری دەستین، بەزۆری بەرماڵی نوێژ دروستدەکەن لەگەڵ مافوور و بەڕە و جاجم کە ھەمووی بەدەست دەچنن، وە لەکۆندا گڵکاری کراوە لە ناوچەکەدا بەڵام لە ئێستادا نەماوە.
مافور چنین[دەستکاری]
مافور چنین پێشینەیەکی مێژووی ھەیە لەم شارستانەدا، ساینقەڵا شارێکی مێژوویییە، وە ئەم شارستانە ھەدوو نەتەوەی کورد و ئازەری تیادایە کە ھەریەکەیان خاوەنی کلتورێکی تایبەتە بە کاری دەستی، تورک زمانەکان کاتێک کۆچەری بوون و کۆچیان کرد بۆ ئەم ناوچەیە و تێیدا نیشتە جێبوون دەستیان کرد بەکاری دەستی و ھونەری کاری دەستییەکیان پێشخست، وە ھونەری ئەندازەییان تیادا بەکار دەھێنا بەشێوەیەکی تەواو نیمچە تەواو، لەم ناوچەدا بۆ دروست کردنی مافوور زیاتر خوری بەکار دەھێندرێت و ھەندێ جار لۆکە و یان بەتێکەڵی، زۆرینەی مافوورەکان بە شێوەیەکی باریک و درێژ دروست دەکرێن کە بەم شێوانە دەبن(١*٥ و ١*٦ و ٢*٣ ....)
بەڵام کوردەکان بەرھەمەکانیان جیاوازترە لەوان و شێوەی ئەندازەی ڕێک و نیمچە ڕێک و مافوری خڕیان ھەیە، ڕیزی فەرشەکان (٢٥ تا ٦٠) بەندەو لە مافووری ئاوریشمدا دەچیتە (٧٠) ڕیز، درێژی و پانی مافوورەکان دەگۆڕێت بەپێی داواکردنی بازاڕ، وێنەی مافورەکان ھەر لە وێنەی کوردی و ڕەنگاو ڕەنگ و ماسی … و ھەروەھا لە شێوەی فەرشی تەبرێز و ئەسفەھان، مافورەکان لە خوری و ئاوریشم و لۆکە دروست دەکرێن یان تێکەڵەی ئەمانە.
بەڕە و جاجم چنین[دەستکاری]
لە ساینقەڵا بۆ بەڕە چنین خوری یان لۆکە یان لۆکەو خوری بەکاردەھێنن بۆ دروست کردنی، لەم ناوچەیە بەڕەی کوردی و ئەفشار و ناوخۆیی ھەیە و بەڕەنگی سوور و سەوز و زەرد و بەبەکارھێنانی خوری ڕەشیش، زۆرترین بەرھەمھێنانی جاجم لە ئێراندا لەم شارستانەیە، بەکاردەھێنرێت لە ماڵ و شوێنەکاندا لەباتی ڕاخەر و یان ھەڵدەواسرێت بەدیواردا بۆ جوانی و دروستکەری سەرەکی جاجم ئافرەتانن لە ماڵەوە.
دەستچنی خوری[دەستکاری]
لەم ناوچەیەدا ھەروەک ھەموو سارە ساردەکانی کە چنینی جۆرەکانی خوری بڵاوبوەتەوە لە جۆڵای بە پانتایی (٢ تا ٥)میل لەتەواوی سارو دێیەکان کە بەدەست ژنان دەچنرێن، وەک جۆرەھا گورەوی و لەچک و پشتێن و فەقیانە و پوزەوانە و دروست کردنی ڕانک و چۆغە و جلی ژێرەوە کە بەزۆری ڕەنگی (سپی و قاوەیی و سوور)، وەھەروەھا دروست کردنی جلی ناوچەی کە لە زستانی ساردا بەکاری دەھێنن.
کاری دەستی باو[دەستکاری]
لە کۆندا دروست کردنی سەبەتە و سواڵەت و چنینی حەسیر باو بووە بەڵام ئەمڕۆ باوی نەماوە، بەڵام لەئێستادا پیشەسازی دار پەرەی سەندووە، کە وەھای لێھاتووە ئیسەدەستییەکان بووەت دارتاشی و کورسی و قەنەفە دروست دەکرێت و ھەندێ جار نەخش و نیگاری لەسەر دەکرێت بووەتە کارێکی بەربڵاو.
شوێنی وەرزشی و پشوودان[دەستکاری]
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئامار و پلاندانانی پارێزگا لە ساڵی (٢٠٠٠)دا شارۆچکەی ساینقەڵا لەداھاتوودا چەند شوێنێکی یاری دەبێت:
- یەک یاریگای چیمەن (٥٪ یاریگاکە تەواو کراوە)، یەک یاریگای خاکی (٥٥٬٥٪ یاریگاکە تەواو کراوە)، یەک یاریگای داخراو بۆ بالە و باسکە (٥٬٢٪ تەواوکراوە)، وە دروست کردنی مەلەوانگە و گۆڕەپانی تێنسی سەرزەوی، ھەروەھا لە بوارەکانی تری وەرزش (ڕیشە و شەتڕەنج و جومناستیک و تێنسی سەر مێز و … ھتد).
- لە شارستانی ساینقەڵادا (٧)باخچە یان پارک ھەیە، کۆی ڕووبەری پارکەکان تا ساڵی (٢٠٠١)، (٦٤٠٠٠ م٢) بووە، بۆھەرتاکێکی شارستانەکە (١٣٬٢م٢) بووە.
کشتوکاڵ[دەستکاری]
- لە ساڵی (١٩٩٦)دا ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی لە سارشتانی ساینقەڵا (٩٨٠١٤)ھێکتار بووە، گەنم(٤٦٥٠٥ تەن)، جۆ(٢٢٩ تەن)، ئالیک یان عەلەف(٧٥٥٦٢ تەن)، چەوەندەری شەکر(١٢٨٢٦ تەن) ئەمانە لەگرنکترین بەرھەمی شارستانەکە بوون.
- گەشەسەندنی بواری ئاژەڵداری لەم شارستانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کە ١١٪ مەڕوماڵات و ٨٬٩٪ شیر و ٨٬١ گۆشتی سوور و ٧٬٤٪ گۆشتی مریشک و ١٬٧ خوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بەرھەم دەھێنێت.
شوێنەواری مێژوویی[دەستکاری]
- تەنھا شوێنەواری کۆنی ماوە پردێکی سەردەمی مەغۆلەکانە لەسەر ڕووباری زەرینە لە گوندی قزقۆپی بەدووری (٧کم) لە باشووری شارۆچکەی ساینقەڵا.
- حەمامی خوار (حەمامی بەھادور مولوک): لە مەحمودچغ کە دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی حکومەتی زەند و قاجاڕ.
- دەخمەی بێبێ کەند: دەخمەیەکی مێژووی کۆنە کە ھەزاران ساڵە ھەیە، لە لوتکەی کێوەکەدایە و لە دوو ژوور پێکھاتووە و کونی تیادایە کە وەک پەنجەرە بەکاریان ھێناوە: ستونەکانی لە بەشی پێشەوە بە شێوەیەکی ھونەری جوان داتاشراوە.
- گەرماوی قەپان: لە شارۆچکەی ساینقەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەکان، بەشێکی و دەرگایەکی بچوک و ستونەکانی ماونەتەوە و سەقف و زۆری بیناکەی وێران بوون.
- نەخشی گابەردی عەقرەبلو: دەکەوێتە گوندی عەقرەبلو لە دووری (٨کم) لە ڕۆژاوای ساینقەڵا لەسەر ڕۆخی ڕووباری زەرینە، ئەم نەخشانە وێنەگەلێکی جوانن و لە بزنی کێوی و چە��د ھەمایەکی کە پێکھاتوون.
- کۆمەڵە بەردە تەلارسازییەکانی سماقان: (١٥کم) دەکەوەتە ڕۆژاوای ساینقەڵا و دەکەوێتە گوندی سماقان، بە (١٧) ژووری داتاشراو لە دڵی بەردێکی بەردەڵان بە تەلانێکی زۆر سەرنجڕاکێش و وەنەیەکی جوان دەبەخشێت، وە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزار ساڵ پێش زاین.
- ئەشکەوتی سروشتی جۆشەتووی ئاوی کانزایی: بە دوری (٢٠کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵاوە لە گوندی جۆشەتووی سەروو، کە ناوچەیەکی جوان و خۆش و ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە.
- دیواری مێژووی جۆشەتوو: بە دوری (٢٠کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵاوە لە نزیک گوندی جۆشەتووی سەروو، لەسەر کێوێکی بەرز، دیوارەکان قەڵای بەرگرییە کە بۆ پێش ھەزار ساڵی زاین دەگەڕێتەوە.
- گردە دروست کراوەکانی سەردەمی مەغۆل کە بۆ بەرگری کردن لە دوژمن دروست کراوە، ھێشتا وەک ھێمای شاڕۆچکەکەیە، سێ گرد لەناو شارۆچکەی ساینقەڵادا ھەیە.
سروشتی سەرنجڕاکێش[دەستکاری]
سروشتی جوانی ئەم شارستانە لەمانە پێکھاتووە:
- ڕووباری زەرینە (چغاتی).
- ناوچەی قەدەکردنی ڕاوکردنی کێوی بەیان.
- بەنداوی جوانی ھاچەسو.
- دۆڵی ھولەسوو.
- دۆڵی قزقۆپی.
- دۆڵی قەرەقایە.
- کێوی قەڵای کچان.
- کێوی قەرەداش.
- دۆڵی ئاغاجاری.
- دۆڵی زینالو.
- کێوی پیرمحەمەد.
- دۆڵی گڕاو.
- دەشتی ساینقەڵا.
کێوەکان[دەستکاری]
ئەم شارستانە دەکەوێتە ناو زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە، ئەمەش گرنگترین لوتکە بەرزەکانی کەلە سەر و (٢٠٠م) وەیە:
ناوی کێو | دووری لە ساینقەڵاوە | بەرزی |
---|---|---|
کێوی ئەکوزئۆلان | لەدوری ٢٣کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٩١٧ مەتر |
کێوی ئورتەداغ | لەدوری ٢٥کم لە باشوری ڕۆژھەڵات | ٢٥٥٠ مەتر |
کێوی ئوزن دەرە | لەدوری ٢١کم لە باشور | ٢٦٩٨ مەتر |
کێوی قەرەداش | لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات | ٢٧٦٧ مەتر |
کێوی تەکەقیەسی | لەدوری ٢٩کم لە ڕۆژھەڵات | ٢٧١٠ مەتر |
کێوی خەسرەوخان | لەدوری ١٤کم لە باشوری ڕۆژھەڵات | ٢٦٢٩ مەتر |
کێوی سوبڵاغ | لەدوری ١٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٦٩٢ مەتر |
کێوی سفرەسڵان | لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات | ٢٧١٠ مەتر |
کێوی سویلی | لەدوری ٣٥کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٦٦٨ مەتر |
کێوی قازمە | لەدوری ٢٩کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٧٧٥ مەتر |
کێوی مەحمودخان | لەدوری ٢٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٦١٠ مەتر |
کێوی یای قاری | لەدوری ٣٦کم لە باکوری ڕۆژھەڵات (بەرزترین) | ٢٩٦١ مەتر |
جوگرافیا[دەستکاری]
شوێنی جوگرافی[دەستکاری]
ساینقەڵا کەوتوەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە و (٦٠کم) کەوتوەتە باشووری شارۆچکەی میاندواو، ھەروەھا کەوتوەتە سەر ھێڵی (٣٦٬٤٠٬٤٥ E)ی ھێڵی درێژی زەوی و (٤٦٬٣٤٬٠٠ N)ی ھێڵی پانی زەویەوە، ڕووباری (زرینە یان چەغتای) بە نەوەندی شاردا دەڕوات و ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.
دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]
بەپێیی دابەشکردنی کارگێڕی وڵاتی ئێران بەم پێیە دەبێت شارۆچکە و ناوچە (ناحیە) و گوندەوار (گوندستان) و گوند (دێ).
ناوچە[دەستکاری]
شارۆچکە و شارەدێ[دەستکاری]
گوندستان[دەستکاری]
گوندستانی ناوچەی ناوەند:
گوندستانی ناوچەی کەشاوەرز:
گوندەکانی شارستانی ھەڵۆژین[دەستکاری]
- گوندەکانی شارستانی ھەڵۆژین (ساینقەڵا) بەپێی پێکھاتەی کارگێڕی و ئیتنیکی:
ناوچەی ناوەند (ناحیەی ناوەند)[دەستکاری]
ساینقەڵا (ناوەند):
گوندستانی سەفاخانە[دەستکاری]
لە ٢١ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی مەحمودچغ (مەحموداوا)[دەستکاری]
لە ٢٦ گوند پێکھاتووە:
- مەحمودچغ (ناوەند)
- ئاخ تەپە
- ئەحمەداوای داش کەسان
- بێبێ کەند
- جۆشەتووی خواروو
- جۆشەتووی سەروو
- چیچەکلو
- حاجیاوا، ساینقەڵا
- حوسێن ئاوا
- خاتووناوا
- داش کەسان
- ساروجەی خواروو
- ساروجەی سەروو
- سماقان، ساینقەڵا
- عەباس بڵاغی
- عەقرەبلو
- غەیبالی
- قشڵاقی بەختیار
- قەدیم
- قەرەتەپە، ساینقەڵا
- کانی سنجو
- مەستاناوا
- موشان دەرە
- نەورۆزاوا
- یەنگرخ
- یەنگیاوا
گوندستانی ھولەسو[دەستکاری]
لە ٤٢ گوند پێکھاتووە:
- ھولەسوو (ناوەند)
- ئاغاجاری
- ئوچ دەرە
- ئۆتاخلی
- باغلوجە
- بایرام قەڵاسی
- پۆخڵەمیش
- پیچاقچی
- تورک وێران
- تۆمارئاغاج
- چراخەوداڵ
- حەسەن لۆلان
- خانقولی
- خەزایی خواروو
- خەزایی سەروو
- خۆڵینە
- دۆڵانقڕ
- زاخەکان
- زەیدکەندی
- عەلی باڵتا
- قزقۆپی
- قزل قایەی خواروو
- قزل قایەی سەروو
- قزل قایەی ناوەڕاست
- قزل قەور
- قەرەزاغ
- قەڵاقوڕینە
- قوچغ
- قوزلوجە
- کڕان
- کڕکڕە، ساینقەڵا
- کوردکەندی
- گەدەلی
- گەیزەولە
- ماماڵی
- مەحموداوای خواروو
- مەحموداوای سەروو
- مەراجل
- مەمەر
- ھاچەسو
- ھەمزەقاسم
- ینگجە
ناوچەی کشاوەرز (ناحیەی کشاوەرز)[دەستکاری]
کەشەور (ناوەند):
گوندستانی چەرداورۆ[دەستکاری]
لە ٣٥ گوند پێکھاتووە:
- سیوەرین (ناوەند)
- ئاشتی بڵاغ
- ئالەگوێز
- ئالی چین
- ئەحمەدبەگ
- ئۆبەبڵاغی
- ئۆزانی خواروو
- ئۆزانی سەروو
- ئینجە
- ئێخی جان
- پەروێزاوا
- تازەکەند
- چەپو
- خەلەج
- داودلوی خواروو
- دەمرچغی
- ڕەزاقشڵاخ
- زاھیرکەندی
- زینالو
- عوسمان ئۆلن
- قالقانلو
- قۆتور
- قەرەئۆغڵان
- قەرەقایە
- قەینەرجە
- قوزلوی خواروو
- قوزلوی سەروو
- کەھرێز
- کوھلی خواروو
- کوھلی سەروو
- کوسە
- گولی، ساینقەڵا
- لەیلەک ئاوا
- مەغمۆڵ
- نەورۆزلو
گوندستانی کشاوەرز[دەستکاری]
لە ٢٤ گوند پێکھاتووە:
گوندەکانی شارستانی ساینقەڵا[دەستکاری]
ژمارەی گوندکانی دەکاتە ١٤٧ گوند:
کوردنشینەکان ١٢٤ گوند.
ئازەرینشینەکان ٢١ گوند.
گوندە کوردە چەرداوڕۆکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ٣٠ گوند.
- ئاغچەمەسجید
- ئاشتی بڵاغ
- ئاغچەلی تازە
- ئاغچەلی
- ئالی چین
- ئەحمەداوای داش کەسان
- ئۆبەبڵاغی
- ئێخی جان
- پەروێزاوا
- جۆشەتووی خواروو
- جۆشەتووی سەروو
- چیچەکلو
- حەیدەراوا، ساینقەڵا
- حوسێن ئاوا
- داش کەسان
- داودلوی خواروو
- ڕەزاقشڵاخ
- سەیداوا، ساینقەڵا
- عەباس بڵاغی
- قشڵاقی بەختیار
- قەباخ کەندی
- قەرەبڵاغی خواروو
- قەرەبڵاغی سەروو
- قەرەتەپە، ساینقەڵا
- قەڵاکۆن، ساینقەڵا
- مەحمودچغ
- مەغمۆڵ
- نەورۆزاوا
- یەنگرخ
- یەنگیاوا
گوندە کوردە سەرابیانی و زاخۆرانی و موسلیانلیەکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ١٩ گوند.
گوندە کوردە موکریانیەکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ٧٥ گوند.
- ئاخ تەپە
- ئاغاجاری
- ئەحمەدبەگ
- ئینچە
- باغچەمیشە
- باغلوجە
- باغی خواروو
- باغی سەروو
- بایرام قەڵاسی
- بەردەنەخشینە
- بەگتولی سەروو
- بێبێ کەند
- پیچاقچی
- تازاوا، ساینقەڵا
- تورک دەرە
- تورک وێران
- تۆمارئاغاج
- چراخەوداڵ
- چەمەپان
- حاجیاوا، ساینقەڵا
- حەسار، ساینقەڵا
- حەسەن لۆلان
- حەسەنلو
- خاتووناوا
- خانقولی
- خەزایی خواروو
- خەزایی سەروو
- خۆڵینە
- دۆڵانقڕ
- زاخەکان
- زەیدکەندی
- ساروجەی خواروو
- ساروجەی سەروو
- سانجود
- سماقان، ساینقەڵا
- سەفاخانە
- سەفیارخان
- سولەیماناوا
- عەقرەبلو
- عەلیاوا، ساینقەڵا
- غەیبالی
- قازانلی
- قزقۆپی
- قزل قایەی خواروو
- قزل قایەی سەروو
- قزل قایەی ناوەڕاست
- قزل قەور
- قەدیم
- قەرەزاغ
- قەڵاقوڕینە
- قوچغ
- قوزلوجە
- قوزلوی ئەفشار
- کانی سنجو
- کڕان
- کڕکڕە، ساینقەڵا
- کوردکەندی
- کوھلی خواروو
- کوھلی سەروو
- گەچی قەڵاس
- گەدەلی
- گەیزەولە
- گوڵ چەرمۆ
- گۆزەوڵاغ
- گۆلی
- ماماڵی
- مەحموداوای خواروو
- مەحموداوای سەروو
- مەراجل
- مەستاناوا
- مەمەر
- موشان دەرە
- ھەرمۆلە
- ھەمزەقاسم
- ینگجە
گوندە ئازەری نشینەکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ٢١ گوند.
گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەرییەکان[دەستکاری]
پێکھاتووە لە ٢ گوند.
وێنە[دەستکاری]
-
ناوەندی شارۆچکە
-
کێوی پیر محەمەد
-
ڕوباری زەرینە
-
تاڤگەی قوزلو
-
نەخشەی بەردەکانی عەقرەبلو
-
دەخمەی بێبێ کەند
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 16ی Octoberی 2018. Retrieved 10ی Julyی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
- ^ {{|IranCensus2006|04}}
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Julyی 2018. Retrieved 10ی Julyی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی ساینقەڵا تێدایە. |