قومری
ڕواڵەت
![](http://178.128.105.246/host-http-upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e6/Tourterelle_maill%C3%A9e_au_Parc_National_de_l%27Ichkeul.jpg/220px-Tourterelle_maill%C3%A9e_au_Parc_National_de_l%27Ichkeul.jpg)
قومری (بە ئینگلیزی: laughing dove) جۆرێکی باڵندەیە، لە خێزانی کۆترەکانە،[١] و پێشی دەگوترێت کۆتری بچووک یان کۆترە باریکە، نشینگەکەی چەندین ناوچەی جیاواز دەگرێتەوە، وەک ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوین و باکووری ئاسیا و ڕۆژاوای ئوسترالیا، لە ناوچە وشک و نیمچە بیابانییەکاندا دەژی، کە بە زۆری بە تاک یاخود جووت دەبینرێن. مەترسی لەناوچوونی لەسەر نییە چونکە باڵندەیەکی خۆ گونجێنەرە و بەھۆیەوە بە ئاسانی دەتوانێت ڕ��گاری ببێت لە زۆرینەی ھەلومەرجەکاندا، دەنگی ئاواز خوێندنەکەی ھاوشێوەی پێکەنینی مرۆڤە، ٥ جۆری ھەیە کە جیاوازییەکەیان تەنھا لە ڕووی قەبارە و تۆخی ڕەنگەوەیە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "قومری | ھەنبانە بۆرینە | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2023-03-10.
- ^ "قومری". قومری (بە کوردی). 2023-03-10. Retrieved 2023-03-10.
https://zaniary.com/blog/5fdc8f0824d84/قومری
https://lex.vejin.net/ck/def/henbaneborine/قومری
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قومری تێد��یە. |