ئالیس پۆڵ
ئالیس پۆڵ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Alice Paul | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٥ Mount Laurel، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٩ی تەممووزی ١٩٧٧ Moorestown, New Jersey، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
خزمەکان | William Penn |
کەسێکی دیار | Lucy Burns |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | دادوەر، women's rights activist، suffragette |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | فێمینیزم، women's suffrage |
ئەندامی | Daughters of the American Revolution، Silent Sentinels، Women's Social and Political Union |
کارتێکراوە لەلایەن | Emmeline Pankhurst، Christabel Pankhurst |
خەڵاتەکان | National Women's Hall of Fame، Connecticut Women's Hall of Fame، New Jersey Women's Hall of Fame، New Jersey Hall of Fame، Hunger Strike Medal |
وێبگە | https://www.alicepaul.org/ |
ئالیس پۆڵ (بە ئینگلیزی: Alice Paul؛ ١١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٥–٩ی تەممووزی ١٩٧٧) ژنە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ، فێمێنیست و داکۆکیکار بۆ مافی دەنگدانی ئەمریکی بوو.[١][٢] ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ڕێبەرایەتی لە کەمپەینێک کرد بۆ ھەموارکردنەوەی نۆزدەمینی دەستووری ئەمریکا، کە تێیدا ڕێگری لە مافی دەنگدان دەکرد لەسەر بنەمای ڕەگەزیی.
چالاکییەکان بۆ مافی دەنگدان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩١٦، ئالیس پۆڵ حیزبی ژنانی نەتەوەیی دامەزراند (NWP),[٣] کە کۆمەڵەیەکی تێکۆشەر بوون جەختیان دەکردەوە لە تێپەڕاندنی ��ەمواری مافی دەنگدانی نەتەوەیی. زیاد لە ٢٠٠ لایەنگری حیزبەکە بە ناوی (پاسەوانە بێ دەنگەکان) دەستبەسەرکران لە ساڵی ١٩١٧ دا بەھۆی مانگرتنیان لە کۆشکی سپی و ھەندێکیان مانییان گرت لە خۆراک و دوای ڕەوانەکردنیان بۆ بەندینخانە دووچاری خۆراک پێدانی بەزۆر بوونەوە. بە سەرکردایەتی کاری چاپمەن کات و دوو ملیۆن ئەندامی (کۆمەڵەی نەتەوەیی مافی دەنگدانی ژنانی ئەمریکی - NAWSA) ھەمواری ئازادی مافی دەنگدانی نەتەوەییان کردە ئامانجی سەرەکی و ژمارە یەکیان. دوای چەند ملمڵانێ دەنگدانێکی سەختی یەک لەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران (کۆنگرێس) و ناوەندی یاسادانانی ویلایەتەکان ھەمواری نۆزدەھەم بوو بە بەشێک لە دەستووری ئویلایەتە یەکگرتووەکان لە ١٨ ئابی ١٩٢٠[٤] و دەڵێت «مافی دەنگدان بۆ ھاوڵاتیانی ویلایەتە یەکگرتووەکان نابێت ڕەت بکرێتەوە یان سنوورداربکرێت بەھۆی ڕەگەزەوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان یان ھەر ویلایەتێکی دی.»
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Alice Paul | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-13.
- ^ Editors, History com. "Famous Firsts in Women's History". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-13.
{{cite web}}
:|last=
has generic name (help) - ^ "Dr. Alice Paul (U.S. National Park Service)". www.nps.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-13.
- ^ Burlingame, Dwight (2004). Philanthropy in America: A Comprehensive Historical Encyclopedia (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. p. 511. ISBN 978-1-57607-860-0.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئالیس پۆڵ تێدایە. |